زاری كرمانجی-سۆران
سەنتەری گەشەپێدانی كار لە زانكۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” 30 قوتابی زانكۆی سۆران بەسەركەوتوویی بەشداریان كرد لە پرۆگرامی ئاڵوگۆَڕی كەلتووری لەگەڵ ڕێكخراوێكی ئەمریكی، كە بەشێوەیەكی ئۆنلاین بەڕێوەچوو بۆماوەی 4 هەفتە بەردەوامی هەبوو، بەهۆی پابەندبوونی قوتابیەكان توانیان پەیوەندی بەخەڵكی جیهان بكەن و ئەم پڕۆگرامە دەرفەتی دابە قوتابیانی زانكۆی سۆران، بەشداری بكەن لەگفتوگۆی ماناداری كەلتوری. سۆلیا جیاوازیەكی ناوازەی دروست كرد لە ژیانی قوتابیەكانمان و ئیمتیازی ئەوەیان هەبوو كە گفتووگۆ بكەن لەگەڵ خەڵكی وڵاتانی خاوەن كەلتووری جیاواز”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئەم جۆرە كارو چالاكیانە گرنگن، لەوانەیە پێشووتر قوتابیانمان دەرفەتی ئەوەیان نەبوو بێت، خۆیان بەخەڵكی ئەو وڵاتانە بەم شێوەیە ئاشنا بكەن و تێگەیشتنێكی جیاواز تر ئەم پرۆگرامە وای لە قوتابیەكان كرد كە گوێ بۆ خەڵكی تر بگرن كە خاوەن دین و كەلتوور و شێوازی ژیان كە جیاواز ترن.