محەممەد مەحموود- سۆران :
بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کوشتارگەی سۆران، لە ئێستادا لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێک قسەکراوە بۆ ئەوەی کوشتارگەیەکی هاوچەرخ لە سۆران دروست بکرێت”.
رەجەب زوبێر حارس، لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ زاری کرمانجی باسی لە کوشتارگەی سۆران کردو گووتی” ئەو کوشتارگەییەی ئێستا هەمانە بچووکە، دەمانەوێت کوشتارگەیەکی گەورەترو هاوچەرخ لە سۆران دروست بکەین”.
رەجەب زوبێر، ئەوەشی روونکردەوە ” لەگەڵ وەبەرهێنەران قسەکراوە و ئەوانیش داواکاری خۆیان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی کوشتارگەیەکی نوێ و هاوچەرخ لە سۆران درووستبکەین، دیراسەی ئەو بابەتەکراوەو بۆئەوەی کاتەکەی دیار بکەین لە چ کاتێک کارەکانی ئەو کوشتارگەیە دەست پێ بکات، بەمەش ئەو گرفتانە چارەسەر دەبن کە ئێستا لە کوشتارگەی سۆران هەنە، بەهۆی بچووکی شوێنەکەی.