ئامادەکردنی: ئەمین رەشید حافز
قوتابی قۆناغی سییەمی فاکەڵتی ئادابی زانکۆی سۆران
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ین له پێش به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه، له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری 10ی ئابی 1920ز له پاریس كه به‌ژداربووانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه بریتی بوون له براوه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه ئه‌مریكاش وه‌ك چاو‌دێر به‌ژدار بوو، هەروەها كوردیش به سه‌ركردایه‌تی (شه‌ریف پاشا) به‌شداربوون ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند هه‌وڵێكی زۆری له‌لایه‌ن ڕۆشه‌نبیرو سیاسه‌تمه‌دارانی كورد سه‌رئه‌نجام پهمانهكه به‌سترا كه خۆی ده‌بینیوه له 433 به‌ند كه 3 له‌و به‌ندانه كه له ماده‌ی (64،63،62) تایبه‌ت بوون به ده‌وڵه‌تێكی كوردی ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه كوردنشینه‌كان.
به‌م جۆره ئیمپراتۆره خاوه‌ن شكۆكه‌ی عوسمانی دابه‌ش و پارچه پارچه كرا له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ئه‌م كاره به‌لای مسته‌فا كه‌مال جێگای قه‌بول نه‌بوو، چونكه مسته‌فا كه‌مال به‌نیازی ئه‌وه بوو ده‌وڵه‌تی توركیای گه‌وره دامه‌زرێنێت هه‌ربۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه وەستایه‌وه و پێی وابوو كه په‌یمانه‌كه به‌مردووی له دایك بووه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه به‌ڵێننامه‌كه پشت گوێ بخرێت چ له‌لایه‌ن توركیا چ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان، سه‌باره‌ت به‌كورد ببووه مایه‌ی دابه‌ش بوونی سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا به‌شێكی لایه‌نگری سوڵتان و حكومه‌تی ئه‌سته‌مبۆڵ به‌شێكی تر له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌مال حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره، ئه‌مه سه‌ریكێشا بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان له 24ی ته‌مووزی 1923ز مۆركراكه بووه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر و سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره به‌سه‌ر حكوموتی ئهستهمبۆڵدا.
له‌دوایی مۆركردنی په‌یمانی لۆزان مسته‌فا كه‌مال شوێن پێی خۆی قایمكرد و ئه‌و كوردانه‌ی كه‌پشتگیریان كرد هه‌ستیان كرد كه چ كاره‌ساتێكیان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی تازه چاوه‌ڕوانیانه به ناوی (سیاسه‌تی واقعی)یه‌وه كه شۆڤێنیه توركه‌كان كه‌وتنه جێبه‌جێكردنی.
ئه‌مجاره هه‌ڵوێستی مسته‌فا كه‌مال به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی پێشووی بوو، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به كوردی داوه له‌سه‌ره‌تادا كه له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبوون بیباته سه‌ركورد چاوی له‌مه‌بوو، له ڕاستیدا مسته‌فا كه‌مال نه‌ك مافی كورد نه‌دا به‌ڵكو ئینكاری له بوونیشی كرد، له ده‌ستوری نوێ توركیا نكۆڵی له بوونی كورد كرا ، ده‌ستی كرد به داخستن وقهلاچۆكردنی دام وده‌زگاكان وفه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری كوردی ، داخستنی سه‌رجه‌م پارت ڕێخراوه كوردیانه‌ی كه له ئه‌سته‌مبۆل دامه‌زراون له‌كاتی گرتنه ده‌سته‌لات له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره كۆتای پێهێنان.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م پاداشتی مسته‌فا كه‌مال بۆ كورد بریتی بوو له لێدانیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێو ئهنجوومهنهكهی خۆی بوون، به‌تایبه‌تی حه‌سەن خه‌یری كه نامه‌یه‌كی به‌ناوی هه‌موو كورد بۆ كۆنگره‌ی لۆزانی نارد و رایگهیارد بوو كه ئیمه‌ی كورد سیڤه‌رمان ناوێ و لۆزانمان ده‌وێ سوڵتانمان ناوێ مسته‌فا كه‌مالمان ده‌وێ ئهستهمبۆڵمان ناوێ ئه‌نقه‌ره‌مان ده‌وێت، له پاداشتی ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره بۆ مسته‌فا كه‌ماڵ، بهبیانوێك تاوان بارده‌كرێت به‌وه‌ی به‌جل به‌رگی كوردی جووته ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی توركیا، سه‌رئه‌نجام خۆی و كۆمه‌لێك له كوردانی تری كه پشتگیری له نامه‌كه‌ی ئه‌ویان ده‌كرد بۆ كۆنگره‌ی لۆزان، له دادگایه‌كی سه‌ربازی دادگای كران و حه‌سن خه‌یریش له‌سێداره درا.