زاری كرمانجی- سۆران:
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم بێت، ئەم هەفتەیە پێنج وه‌زاره‌ت و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و خانه‌نشینانی سه‌ربازی مووچە وەردەگرن.
بەپێی ئەو خشتەیەی دارایی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، رۆژی یەكشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢ مووچەی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیری و لاوان، كاره‌با) دابەشدەکرێت.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ مووچەی وه‌زاره‌ته‌كانی (خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار) خەرج دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ مووچەی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.
هاوکات ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، بەوەش كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هەشتی فەرمانبەران ده‌هێندرێت.