زاری كرمانجی-سۆران
ئەمشەو لە قهزای ناوهندی سۆران نزیك سەنتەری ئاسیا، لە رووداوێكی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێل ئافرەتێك و مندالێكی شێلا.
عەقید محسین تەحسین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” ئەمشەو ئاگادار كراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ بژار رەشید مەلا، لە هەبوونی رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری شێلان، لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری جیتا، لە قهزای ناوهندی سۆران نزیك سەنتەری ئاسیا، لە ئەنجامی روداوەكە ئافرەتێك و مندالێك بەسەختی بریندار بوون”.
داواكاریشە لە شوفێران پابەندی هێما و رێنمایەكانی هاتووچۆ بن، لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان و هاووڵاتییان.