زاری كرمانجی-سۆران:
دوای دەست بەسەر داگرتنی چەندین تەن خۆراك و كاڵای ماوەبەسەر چوو، لە لایەن لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، سەرجەمیان لە ناوبردران.
ملازم ئەرسەلان ئەحمەد بهرپرسی لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەبەردەوامی كارو چالاكییەكانی لێژنەكەمان بە چاودێری بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، دوای ئەوەی لەم چەند مانگەی رابردوو توانیمان دەست بەسەر زیاتر لە چوار تەن خۆراك و كالای ماوەبەسەر چوو دابگرێن، لە شوێنێكی تایبەت كۆمان كردەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” ئەمڕۆ چوارشەممە سەرجەم ئەو خۆراك و كاڵایانەی ماوەبەسەر چوو، كە دەستمان بەسەریان داگرتبوو، لەلایەن لێژنەی ئابووری دیانا گواسترانەوە بۆ شوێنێكی تایبەت و لەناو بردران، دەستخۆشانە لە كارمەندانی پاپا گروپ دەكەین كە هاوكارمان بوون.