مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە واژۆی ئەحلام لامی نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی عێراقی لەسەرە بڕیارداوە کە خانمە پارێزەرەکان لە کاتی دەوام و مومارەسەکردنی پیشەکەی، جلی ڕێک و پێک و گونجاو لەبەر بکەن کە شایستەی پیشەکەیان بێت.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی سەندیکای ناوبراو، نابێت چیتر خانمە پارێزەرەکان جلی تەسک و نیمچە ڕووت لەبەر بکەن و “پێویستە جلوبەرگەکانیان گونجاو بێت لەگەڵ پیشەکەیان، بەپێچەوانەوە ئەو جۆرە پارێزەرانە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت و دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە لەلایەن لق و ژوورەکانی پارێزەرانەوە”.
لە نووسراوەکەی سەندیکای پارێزەرانی عێراقی ئەوەش هاتووە : “ئەم بڕیارانەی سەندیکای پارێزەرانی عێراق گشت لق و ژوورەکانی پارێزەران لە شار و شارۆچکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە”.



































































