مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لەوە دەكات كە سەرۆكوەزیرانی عێراق پابەندبوونی حكومەتەكەی بە جێ بە جێ كردنی رێككەوتننامەی شنگال دووپاتكردووەتەوە.
مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوەڕۆكی دیدارەكەیان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئاشكرا دەكات و دەڵێ :”ماوەیەك بەر لە ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتی كردین بەمەبەستی تاوتوێی كردنی دۆخی شەنگال و باسكردن لە دارشتنی پلانی ستراتیژی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی گشتى شەنگال لە رووی ئیدارەو ئەمنی و خزمەتگوزاری و گەڕانەوەی ئاوارەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان.”
مەحما خەلیل كە پێشتر قایمقامی قەزای شەنگال بوو، باس لەوەش دەكات سوودانی پابەندبوونی خۆی بەرێككەوتننامەی شهنگال دووپاتكردووه كە پابەندن بە بەرنامەی حكوومەتەكەیان لەوانەش جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شەنگال.
هەر لەوە دانیشتنەدا مەحما خەلیل داوای لە سەرۆكوزەیرانی عێراق كردووە سەردانی پارێزگاری نەینەواو شهنگال و لالش بكات لە قەزای شێخان، لەبەرامبەردا سەرۆكوەزیرانی عێراق بانگهێشتەكەی قبوڵ كردووە.
سوودانی هەر لە سەر داواكاری مەحما خەلیل، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دامەزراندنی دوو هەزار و 500 پۆلیس لەقەزای شەنگال و خستنە ناو بودجەی داهاتووی عێراق.