ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌ڵمانی كرد كه پێكهاتبوو له یۆخن فلاسبارت جێگری وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ هاریكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتسەر جێگری وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری دارایی.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرالی کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەروەها بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییان ، خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە .
سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا کردەوە .
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران و زەوینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.