محەممەد مەحموود- سۆران :
ئەمساڵ بەردی بناغەی پاركێكی مۆدێرن لە سۆران دادەندرێت و یاریگای ناو بازاڕی سەنتەری سۆرانیش دەكرێتە پارك و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل”.
رەجەب زوبێر حارس، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لە دیدارێكی زاری كرمانجی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد” ئەمساڵ بەردی بناغەی پاركێكی مۆدێرن لە سۆران دادەندرێت، بۆ ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی سۆران بیر لەوە كراوەتەوە یاریگای ناو سەنتەری سۆران، نزیك بازاڕ بكرێتە پڕۆژەیەكی گەشتیاری سەرنج راكێش بۆ ئەوەی خەڵك بتوانێت لەنێویدا پشوو بدات”.
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران باسی لەوە شكرد” ئەو یاریگایە كاری تایبەتی بۆ دەكرێت جگە لە دروستكردنی پارك دەشكرێتە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی جەنجاڵی ناو بازاڕو كەمی گەراج چارەسەر بكرێت لەناو بازاڕی سۆران”.