زاری كرمانجی-سۆران
رێكخراوی ژینگەپارێزی پەرێزان، بڵاوی كردووەتەوە ” پێوستە ئەوانەی ئاهەنگ و بۆنەكان لە ناو سروشت و ژینگە ساز دەكەن باجی پیس كردنی ژینگە بدەن.
پێشنیاریش دەكەن بۆ حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەر كەسێك یان لایەنێك و گروپێك بانگەواز بۆ ئاهەنگی جەماوەری لە ناو سروشت و ژینگە بكات، لەسەرەتاوە بڕە پارەیەكیان لێ وەر بگیرێت، تاكو دوای ئاهەنگەكە شوێنەكە بە باشی پاك دەكەنەوە، ئەوكات ئەو پارەیەی لێیان وەرگیراوە پێیان بدرێتەوە”.
دەشڵێن ” لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە كەسانێك كاتێك ژینكە پیس دەكەن، دوای هەندێ لەو زبڵ و خاشاكانە كۆدەكەنەوە چاویان لەوەیە دەستخۆشیان لێبكرێت، لەكاتێكدا ئەركی سەرشانی هەر مرۆڤێكە لەكاتی ئەنجامدانی ئاهەنگ و چالاكی و پیسكردنی سەیرانگەو سروشت لەدوای خۆیان پاكی بكەنەوە.