زاری کرمانجی – سۆران:
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، ڕایدەگەینێت، کێشەی سەرەکی سۆران زێدەڕۆیە بۆ سەر زەوی و موڵکی گشتی، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ڕێگری کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی، بەهیچ شێوەیەک ناهێڵین زێدەڕۆی چیتر بکرێتە سەر موڵکی گشتی .
ڕەجەب زوبێر قایمقامی سۆران، لە دیمانەیەکی زاری کرمانجی کە ئەمڕۆ بەشێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو کراوەتەوە، دووپاتی کردەوە”: لە پلانماندایە ئەو نەخشانەی دێلزیان بە تایبەت نەخشەی ” 25 ” و چەند نەخشەیەکی دیکەی تاپۆن، خزمەت گوزاری سەرەتاییان بۆ ببەین و ڕێگاکان بکەینەوە، تا خەڵک لەو زەویانە خانوو بە شێوەیەکی یاسایی و ڕێک و پێک و لە ژێر ڕێنمایی حکوومەت دروست بکات، نەک پەنا بباتە بەر زێدەڕۆی و دواجار سیمای شاریش ناشرین ببێت.
گووتیشی:” ئەوانەی زێدەڕۆییان کردۆتە سەر موڵکی گشتی، هاووڵاتی ئاسایی تێدایە، لە هەمان کات بەرپرسیش هەبووە زێدەڕۆی کردووە، بەڵام ئێمە وەک حکوومەت ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەین لە هەر پلە و پۆستێک بێت، لەمەودووا زێدەڕۆی بکاتە سەر موڵکی گشتی”.
قایمقامی سۆران، ناشی شارێتەوە، زێدەڕۆی گرفتی زۆری بۆ دروست کردوون، دەشڵێت:” لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان و تەنانەت زۆر جار بۆ دروست کردنی قوتابخانە یا هەر باڵەخانەیەکی دیکەی حکوومی، لە گەڕەکەکان کێشەمان بۆ دروست بووە بەهۆی زێدەڕۆی بۆ سەر موڵکی گشتی گرفت دروست دەبێت، لە ئێستادا زێدەڕۆی بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر کەمبۆتەوە، دەمانەوێ لە سۆران کۆتای بەم کارە بهێندرێت .































































