زاری كرمانجی-سۆران:
قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، دەڵێت: ” بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زبل َو خاشاك لە سنووری ئیدارەی سۆران، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی ریساكلین.
رەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زبڵ و خاشاك لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كار لەسەر پڕۆژەی دانانی كارگەیەكی ڕیسایكلین كراوەو شوێنێكی تایبەتیشی بۆ تەرخانكراوە”.
قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: ” بۆ دانان و جێبەجێ كردنی كارگەی ریسایكلین هەوڵەكان جددین و پڕۆژەكە لە قۆناغی كۆتایدایە ئەمساڵ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.






























































