زاری كرمانجی-سۆران:
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بەمەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگای ساڵانەی بازاڕی گەشتیاری عەرەبی لە وڵاتی ئیمارات لە شاری دوبەی كە لە 1 تا رۆژی 4ی ئایاری ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، شاندێكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و هەریەك لە عەلی ڕەووف بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و لوقمان ئەحمەد نوێنەری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و چەند بەرێوەبەرێكی دیوانی دەستەی گەشتوگوزار، و ئێمەش وەك بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بەشدارین و روومان كردووەتە شاری دوبەی.
ئاشكراشی كرد ” بۆ ئەمساڵ پێشانگاكە، لە ژێر دروشمی كاركردن لە پێناو گەشتكردن كارەكانی ئەنجامدەدات بە بەشداری زیاتر لە 150 دەوڵەت و سەدان كۆمپانیای بواری گەشتوگوزار و فرۆكەوانی.