زاری كرمانجی-رواندز
دوای بەقەزابوونەوەی رواندز پێشنیاری ئەوە كرابوو، هەردوو گوندەكانی ئاكۆیان و بەرزێوە بكرێن بە ناحیە، دانیشتوانی ئەو ناوچانەش لە چاوەڕوانیدان، قائیمقامی قەزای رواندزیش زانیاری لەمبارەوە بۆ زاری كرمانجی دەخاتەروو.
ئەحمەد قادر قائیمقامی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەردوو گوندی ئاكۆیان و بەرزێوە لە سنووری قەزای رواندز، پێشنیار كراون بكرێن بە ناحیە، جێبەجێ كردن و هاتنەكایەی بەشێوەیەكی فەرمی، بە گرنگ دەزانین لە پێناو زیاتر خزمەتكردن بە دانیشتووانی ئەم دوو شوێنە”.
قائیمقامی قەزای رواندز، ئاشكراشی دەكات: ” تائێستا گوندەكانی بەرزێوەو ئاكۆیان و هەڵكەوتەی ناوچەكانیان لە قۆناغی هەڵسەنگاندندان، بۆ ئەوەی بڕیاریان لەبارەوە بدرێت كە بكرێن بە ناحیە، ئێمەش لە چاوەڕوانیدان.