زاری کرمانجی – وەرتێ:
چەند رۆژێکە بەهۆی گرتنی رێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگڕەکان لە سماقوڵی و هیران و بالیسان، رێگای وەرتێ بووە بە هێلی بارهەڵگڕان و ڕۆژانە بارهەڵگڕێکی زۆ بە وەرتێ دا هاتوو چۆ دەکەن”.
موسڵیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی ورەتێ بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە ئێستادا بە هۆی گیرانی چەند رێگایەک لە بەردەم ئۆتۆمبێلەکانی بارهەڵگڕ، ئەو شۆفێرانە رێگای زینی وەرتێ بەکار دێنن بۆ گەیاندنی بارەکانیان، ئەوەش گرفتی بۆ ئێمە دروست کردووە “.
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ ، گووتیشی ” سەرەڕای ئەوەی زینی وەرتێ ڕێگایەکی تەسەکە بۆئۆتۆمبێلی بارهەڵگڕو تایبەتیش، بەڵام ئێمە ناتوانین رێگری بکەین لەوەی ئەو بارهەڵگرانە بە زینی وەرتێ هاتوچۆبکەن، سەلامەتی خۆشیان لە ئەستۆی خۆیانە، چونکە ئەو رێگایە هی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگڕنییە و لۆفەکانی زینی وەرتێ زۆر تەسکن”.