زاری كرمانجی-سۆران:
قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، دەڵێت ” ئەو زێدەڕۆییانەی بوونەتە بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، بەتایبەتیش دروستكردنی شەقام و رێگاو بانەكان سەرجەمیان هەڵدەگیرێن.
رەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای تێپەڕبوونی وەرزی سەرماو سۆڵەو زستان، لە ئێستا دەستكراوەتەوە بە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری قەزاكەمان، ئەو زێدەڕۆییانەش كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، بەتایبەتیش دروستكردنی شەقام و رێگاو بانەكان سەرجەمیان تێكدەدرێن”.
گووتیشی: ” پێشتریش بە هۆی زێدەڕۆییەكان سستییەك لە بەردەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دروست ببوو، بەڵام هەوڵی چارەسەر كردنیان دراوە، هەندێكیان پێویستیان بە قەربوو كردنەوە هەیە، بەشێوەیەكی گشتی ناكرێت، لەبەر خانووییەك یان زێدەڕۆیەك پڕۆژەیەكی گشتی رابگیرێت.