زاری كرمانجی- سۆران:
ئێستا بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری نۆژەن دەكرێتەوە و بڕیار وایە بەرفراوانیش بكرێت.
د. بەرزین لەزگین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی بە زاری كرمانجی گووت ” بە مەبەستی بەرفراوانتر كردنی بەشی فریاكەوتن، رۆژانە بەشێكی نۆژەن دەكرێتەوە، بەجۆرێك كە ببێتە نەخۆشخانەیەكی پێشكەوتووی مۆدێرن تا بۆ هەموو بوارەكان خزمەتی ئەو كەسانە بكات كە رووی تێدەكەن”.