سەرهەد حەمید
دوای ئەوەی توركیا لەسەر پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی دامەزرا سەرەتا خۆنزیك كردنەوەو بەڵێندان بوو بە كورد تاكو شوێن پێی خۆیان قایم بكەن سیاسەتی كەمالی بەرامبەر بە كورد سیاسەتێكی تاكتیكی بوو نەك ستراتیژی ، مستەفا كەمال هەر لە كاتی هاتنە سەر دەسەڵات عەلمانیەت و میلەتگەری جێبەجێكرد لە وڵاتدا و هەمیشە كوردستانی بە بەشێك لە وڵاتەكەی خۆی هەژمار كردوە تاكو ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئامادە نین ناوی كورد و كوردستان بێنن.
كەمالی هەمیشە سیاسەتی دژ بە كورد پەیرەو كردوە بۆ سەرخستنیان و دواتریش لە بەڵێنەكانیان پاژگەز بونەتەوە . بێگوومان كورد رۆڵێكی گەورەی لە سەربەخۆیی توركیا بینی بەتایبەت لەو هەوڵو جەنگانەی كە بە ئەنجامیان گەیاندوە بە تایبەت لە جەنگی ئینونوی مێژووی و جەنگی سەقاریای یەكلاكەرەوەدا كە خودی مستەفا كەمال سەرپەرشتی ئەكرد.
سیاسەتی كەمالی بەرامبەر بەكورد دوای شۆڕشەكان و پەیمانەكا. دەستی پێكرد بە تایبەت دوای ساڵی ١٩٢٠ەكانەوە .
ئەو شۆڕشانەی كە كوردەكان ئەنجامیان دەدا بۆ رزگاربوون لەژێر دەسەڵاتی كەمالییەكان لە رێگای زەبرو هێزەوە سەركوت كرایەوە سیاسەتی ئەوپەری خراپی دەكرێت بڵێین (راگواستن، دەربەدەركردن، كوشتنی بەكۆمەڵ، بە تورك كردن، ئاوارەكردن و راگوێزان، كە دەرهەق بە گەلی كورد كراو سەركوت دەكرانەوە. كەوتنە شاڵاقی فرەلایەن بەرامبەر بە پرسی كورد چ لەروی یاسایی، راگەیاندن، پڕوپاندە و شاڵاوی سەربازی بۆ سەركورد و ناوچە كوردییەكان و بێبەشكردنی كورد لە مافەكان بەیاسا. دوای مردنی مستەفا كەمال عیمەست ئینۆنۆش، بەكەم یان بەزۆر هەمان سیاسەتی دەرهەق بەگەلی كورد ئەنجامدا.