زاری کرمانجی – سیدەکان:
ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2023 کە بە ڕۆژی جیهانی کرێکاران دیاری کراوە، سەرۆکایەتی شارەوانی سیدەکان سەرجەم کرێکارانی خەڵات کرد.
عەبدولقادر ئەکڕەم سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، وەک سەرۆکایەتی شارەوانی سیدەکان بەهەماهنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای سیدەکان لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا، ڕێز لە کرێکارانی ئەم دەڤەرە گیرا.
سەرۆک شارەوانی سیدەکان،گووتیشی:” بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، دیاری و خەڵات بەسەر سەرجەم کرێکارانی سنووری سیدەکان دابەش کرا”.
ڕۆژی جیھانیی کرێکاران، یان ڕۆژی 1ی ئایار بە ڕۆژی جیهانیی جەژنی کرێکاران ناسراوە و دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە لە نزیکەی ھەشتا وڵاتی جیھان پشووی فەرمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزم و کۆمۆنیستەکان و پارت و لایەنە چەپەکان بە ڕێپێوان و چالاکی و یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.