دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
دوای بە دەستهێنانی مافی میوانداریكردنی پاڵەوانیەتی كۆنیفای 2024 لە هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی كاركردن و ڕێكخستنی پاڵەوانێتیەكە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان داوا لە سەرجەم دیزاینەران دەكات بۆ سێ مەبەست بەرهەمەكانیان پێشكەش بكەن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دیزاینەران رادەسپێرێت بە مەبەستی، دروستكردنی لۆگۆی پاڵەوانێتی كۆنیفای 2024 لەهەرێمی كوردستان.
هەروەها دروستكرنی درێسی هەڵبژاردەی كوردستان بەمەرجێك ئاماژە بەرەنگەكانی ئاڵای كوردستان بكات لەگەڵ لۆگۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانی لەسەربێت، هاوكات مەرجە 2 جۆر درێس بن.
لەو پەراوێزەدا دروستكردنی بووكەڵەی پاڵەوانێتیەكە، ئاماژە بەپاڵەوانیەتی كۆنیفای 2024 بكات لە هەرێمی كوردستان
“CONIFA WORLD FOOTBALL CUP 2024 / KURDISTAN”
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە كۆتاییدا براوە رێزلێنان و خەڵات دەكرێت.