کرێکار قادر ڕوستایی
لەهەرێمی کوردستان چەند ڕێکخراو و کۆمەڵەیەک هەن، لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری کار دەکەن، وەک چارەسەر بە دەرمانی گیایی، کەڵەشاخ، دەرزی ئاژنین، زالوی پزیشکی، مەساج، چەندین چارەسەری تر.. کە بوون بە مشەخۆر بەسەر ئەندامەکانی خۆیان و هیچ سوود و کاریگەریەکی باش و چاکیان نەبووە بۆ کۆمەڵگاش.
گەندەڵی ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانە، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کە خۆیان پەیڕەوی خۆیان داناوە، بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەت ڕێگەیان پێ بدرێت کاربکەن لەکاتێکدا وەکو پێویست کار بە پەیڕەوی ناوخۆی خۆیان ناکەن. ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانە لەبنەڕەتدا بۆ ئەوە دروست بوون کە هەڵسن بە ڕێکخستنەوەی پیشەوەرانی بواری چارەسەر بە گژوگیای پزیشکی، کەڵەشاخ، زالوی پزیشکی، دەرزی ئاژنین، مەساج،… هتد
بەڵام گەندەڵیەکە لەوە سەرچاوە دەگرێت، کە بەڕێوبەر و دەستەی کارگێری، کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان بەتەنها خۆیان سوودمەندی یەکەمن و ئەندامەکانیان دەبنە سوتەمەنی و قوربانی بۆ سەرووی خۆیان.
هیچ کاریگەری و گرنگیەکیان نیە!
نەبۆ ئەندامانی خۆیان، نەبۆ کۆمەڵگاش، جگە لە کات بەسەربردن و کات کوشتن، خۆ بردنە پێشەوە لەلایەنی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار، بۆ ئەوە دروست بوون کار بکەن لەبەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی ئەندامان، بەکردنەوەی خول و ڕاهێنان، سمینار، ۆرکشۆپ، نوسین و بڵاوکردنەوە زانستی پزیشکی و تەندروستی و توێژینەوە، لەبواری چارەسەر بە گژوگیای پزیشکی، کەڵەشاخ و جۆرەکانی، زالوی پزیشکی، دەرزی ئاژنین، ئەوەش بە مەرج و فلتەر دەبێ تێپەربێ، نەک گشتی بێت.
بەڕێوەبەرانی کۆمەڵە و ڕێخکراوەکانی بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری، کەمتەرخەمی و گەندەڵیان زۆرە، لەبواری ئیداری و بەڕێوەبردندا، مەسڵەحەتی تاکەی کەسی خۆیان لەپێشترە لەئەندامەکانیان، کاری بازرگانی و پارە کۆکردنەوە دەکەن لەژێر ناوی چارەسەری سروشتی پزیشکی تەواوکاریدا.
پڕۆژەی گەورە دروست دەکەن، بۆ بەرهەم هێنانی چەندین جۆر زەیتی سروشتی و ئاوتکی گیایی، کرێم، سابون و شامپۆ، بەنرخێکی زۆر دەیفرۆشن، بەئەندام و بەهاوڵاتی، واتا بۆ ئەوە دروست بوون، بەرهەم و دروستکراوەکانی خۆیان بفرۆشنەوە بەئەندامەکانیان، ئەندامەکانیشیان لە دووکان و شوێنەکانیان بەپارەیەکی زۆردەیدەن بە خەڵکی بەکاربەر، لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و بڵاوکراوەکانیان ڕیکلام و پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن.
بۆیە کاتی هاتووە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئاوڕێک لەو بوارە بداتەوە، بەرێوبەر و دەستەی کارگێری ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانە ئاگادار بکاتەوە و سزایان بدات، چونکە زۆربەیان مشەخۆرن و کاری بازرگانی دەکەن بەوناوە، لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆیشیان سەر ڕاست و ڕاستگۆنین.
بەرێوبەر و دەستەی کارگێڕانی کۆمەڵە و ڕێکخراوکانی پزیشکی تەواوکاری، لەبواری چارەسەر بە دەرمانی گیایی، کەڵەشاخ، زالوی پزیشکی، دەرزی ئاژنین، مەساج…
هەمووتان بوون بە خاوەنی پڕۆژەی تایبەتی خۆتان، کاتی هاتووە ئەندام و لایەنگرانتان بێنە دەنگ و داوای مافی خۆیان بکەن لێتان، چونکە بەسەر ئەوانەوە بازرگانی دەکەن و گیرفانتان پڕبوو، بەکۆکردنەوەی پارە لەژێر ناوی ڕێکخستنەوەی پیشەوەرانی بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری”.