زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
ناسا سەرکەوتوو بووە لە دەرهێنانی ئۆکسجین لە خاکی مانگی ھاوشێوەکراو. ئێستا بەم پەرەسەندنە دەتوانرێت ڕێگە خۆش بکرێت بۆ ئەوەی کەشتیوانان ئەو سەرچاوانەی کە لەسەر مانگ بەردەستن لە داهاتوودا دەربهێنن و بەکاریان بهێنن.
توێژەرانی سەنتەری بۆشایی ئاسمانی جۆنسۆن سەر بە ناسا توانیویانە ئۆکسجین لە خاکی مانگی ھاوشێوەکراو لە ژینگەیەکی بۆشاییدا بە سەرکەوتوویی دەربهێنن. بەو شێوازە نوێیە گەڕان لەسەر مانگ و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاسانتر دەبێت.
ئەم پشکنینە و ئەنجامە پۆزەتیڤەکانی دەتوانرێت لە ئەرکەکانی ئارتەمیس و گەشتەکانی داهاتوو بۆ کۆمەڵەی خۆر بەکاربهێنرێت. ناسا پلانی هەیە بوونی هەمیشەیی لەسەر ڕووی مانگ هەبێت و بەم شێوەیە سەرچاوەکانی لە شوێنی خۆیدا بەکاربهێنێت.