پشتیوان کەریم-سۆران:
بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی سۆران، ئاماری كرێكاران دەخاتەڕوو كە لە لایەن تۆمار كراون، دەشڵێت ” رێژەی ئەو كرێكارانەی ئەندامن لە سەندیكاكەمان روویان لە كەمبوونەوە كردووە.
عەبدوڵخالق هاودیانی، بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی سۆران ئاشکراشی دەکات:” ئەمساڵ ناوى 176 كرێکار تۆمار کراوون، هەروەها ساڵی رابردوو رێژەکە 796 كرێکار بوو، كەچی لەساڵانی ڕابردوو رێژەكە زۆر لەوە زیاتر بووة، هۆکارەكەشی ئەوەیە كەمتر روو لە سەندیكا دەكەن بۆ تۆمار كردنی ناوەكانیان و هەریكەو سەربە شوێن و بەڕێوەبەرایەتییەكی دیكەن و خۆیان سەرپەرشتیان دەکەن .
ئاشكراشی دەكات: ” بەپێی ئامارەكانمان ئەو كرێكارانەی لای ئێمە تۆمار كراون، ئەمساڵ هیچ كامیان تووشی رووداو نەبوونە.