زاری كرمانجی-سۆران:
بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە ماڵی هاووڵاتییەكی دانیشتووی گەڕەكی بەختیاری قەزای سۆران، زیانی ماددی لێكەوتەوە و زۆربەی كەل و پەلەكانی ماڵەكە سووتان.
مقەدەم بەیار محیەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە 29-4-2023 ئاگادار كراینەوە بە هەبوونی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لەماڵێك لە گەڕەكی بەختیاری قەزای سۆران، تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران، دەرچوون بۆ شوێنی رووداو توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن”.
گووتیشی: ” بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی، هۆكاری رووداوەكە بەهۆی بوتڵی غاز بووە، جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی نەبووە.