یەكەم شەهیدی گوندی سرێشمەیە
شەهیدی سەرباز رەسول خورشید، رێكەوتی 20-1-1984 لە بنەماڵەیەكی كورد پەرەوری گوندی سرێشمە لەدایكبووە كوڕی كەسایەتی دیاری سرێشمە و دەورووبەرە، بنەمالەی شەهید سەرباز هەر لەسەرەتای شۆرەشی ئەیلول و گولان رۆلیكی بەرچاویان هەبووە لە خزمەتكردنی بە پێشمەرگە و رێبازی بارزانی، تا ئێستاش لەسەر ئەم ریبازە بەردەوامن.
شەهید لە 2010 ژیانی هاوسەرگیری پیكهیناوە و خاوەنی كچێك و كورێكە بەناوەكانی (چێنەر – یوسف) شەهید لە 2004 پەیوەندی بە ریزەكانی پ.د.ك كردووە ئەندامێكی دڵسۆزی پارتی و ریبازی بارزانی بووە، ریكەوتی ٢٨- ٨-٢٠٠٤ چەكی شەرەفی كردوەتە شان بۆتە پیشمەرگە لە سوپای باڵەك.
ساڵی 2007 لەبەر لێهاتوویی گواستراوەتەوە فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگۆرد لەوێ درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی داوە، تا یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەچوار چێوەی وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ساڵی2010 دریژەی بە خەبات داوە لە لیوای٧ پیادەی سۆران بە پلەی نائیب عریف، لەگەڵ هاتنی شەڕی تیرۆرستانی داعش شەهید دەورێكی كاریگەری هەبووە لە هەموو شەڕەكان، لە چەندین شەڕدا وەك (گوندی حەیی تەحریر، تلسقوف، بەرتەلە، فازلیە، عومەر قامچی، چیای باشیك هتد..).
شەهید سەرباز هەمیشە لە پیشەوەی سەنگەرەكان بووە بۆ پارێزگاری كردن لە خاكدا، بەداخەوە لە رێكەوتی 30-4 -2016 لە چیایی باشیك لە شەڕێكی سەختدا شەهید كرا و ماڵئاوای لە هاوسنگەر و برا و ئامۆزاكانی كرد كە لە سەنگەرەكەدا بەیەكەوە بوون لەو رۆژەوە گەیشتە كاروانی نەمران و شەهید بوو.
(وتەی شەهید)
”ئاواتم ئەوەیە لەسەر دەستی جەنابی سەرۆك بارزانی ولاتیكی سەربەخۆ ببینم، چونكە دایكی رەحمەتیم وەسیەتی بۆ كردووم لەسەر رێبازی پارتی و بارزانی لانەدەم”.