پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ یەك شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕینگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر مسقالێك دوو بۆ سێ هەزار دیناری چووەتە سەر، هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە 1989 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 469 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 430 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 351 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

































































