نوسینی عیماد عومەر باپیر
قوتابی قۆناغی سێیەم بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان/ زانکۆی سۆران
پێش ئەوەی باس لە دۆز و مەسەلەی کورد بکەین لە کۆماری تورکیا سەرەتا باس لە پەیوەندی ئەم دوو نەتەوەیە دەکەین
پەیوەندی کورد و تورک پەیوەندیەکی لە مێژینەیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری عوسمانیەکان بەڵام زۆر بوونی مشتومڕ لەسەر ئەم پەیوەندیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نوێ و بەتایبەت دوای ڕووخانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەی لە دوای یەکەم جەنگی جیهانیەوە تاکو ئەمڕۆ و لەوساوە هەریەک لە نەتەوەکان هەوڵی ئەوەیان دەدا دەوڵەتێک تایبەت بەخۆیان دروستبکەن و بەنای نەتەوەکانیەوە بینێن، کورد و نەتەوە کانی ڕۆژهەڵات لە هەوڵی ئەو خەونیادابوون هەرچەندە لە ڕاستیدا نەتەوەپەرستەکان بەتایبەت تورکیا لە ڕۆژهەڵات مافی سروشتی زۆر لە نەتەوە و گروپە ئیتنیکەکانی پێشێلدەکرد لە ڕێگای زەبر و داگیرکردن و بەتورکی کردن دەیویست دەست بەسەر کەمەنەتەوەیەکانی تر دابنێت یان بیان کات بەبەشێک لە تورک یەکێک لەو نەتەوانەی کە بە زوڵم ، داگیرکاری بوویەوە کوردەکانی باکوری کوردستانی گەورەبوون کەوا لەلان تورکەکانی دەچەوسێندراونەوە و زمانی دایکیان لێ قەدەغەدەکرا
دۆز یان مەسەلی نەتەوەی کورد لە کۆماری تورکیا بە دیدی باڵاترین کاربەدەستانی ئەو وڵاتەیە ئەمڕۆش بە کێشەی سەرەکی ئەو وڵاتە دادەندرێت بە جۆرێک لە جۆرەکان کاریگەری زۆر خراپیشی دروستکردوە بۆ سەر حوکمەتی ئەو وڵاتە. چارەسەرنەبوونی ئەم بابەتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەسەر تورکیا دەسەپێندرێت بە تایبەت لە وڵاتانی خۆرئاوا، کەوا کاریگەری ڕاستەوخۆی دروستکردووە لە چوونی کۆماری تورکیا بۆ بەژداریکردن لەناو یەکێتی ئەوڕووپا کەوا پەنجا ساڵە هەوڵی بۆ دەدات. وە هۆکاری سەرەکەیشە لە بە دیموکراتیزەکردنی ئەو وڵاتە. دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی وڵاتە زڵهێزەکان توانیان خاکی ئێستای تورکیا کەوا ئەو کات سەنتەری دەوڵەتی عوسمانی بوو بکەن بە بەشێک لە ناوچەکانینان بەڵام لەو کاتەدا فەرماندەیەی سوپا هاتە پێشەوە بەناوی مستەفا کەمال پاشا دژی دەوڵەتان وەستایەوە بۆ ئەوەی تورکیا داگیرنەکرێت دواتر بانگەشەی ئەوەی کرد تورک و کورد لەو وڵاتەدا برایەکترن بۆ ئەوەی سووود لە هێزی کورد وەرگرێت لە دامەزراندنی دەوڵەتەکی بەڵام دوای ئەوەی کاروبار و بارودۆخ ئاسای بوویەوە لە وتارێکدا ڕایگەیاند نەتەوەی سەرەکی لەووڵاتەدا تورکە هەموو مافی کەمە نەتەوەکانیتر وەک کورد و ئەرمەن هتد پشتگوێخست
دەوڵەتی کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای بیروباوەڕێکی دەمارگیری دروستبووە هەموو کەمەنەتەوەکانی تر بە تورک بزانێت یان بتوێندرێنەوە لەناو تورک. دوای ئەوە چەندین ڕاپەڕین و ناڕەزای دروستبوون دژی ئەم دەوڵەتە بەڵام دەرئەنجامیان سەرکوتکردن و لەناوبردنبوو لە شۆڕەشەکانی شێخ مەحمود،ئاگری داخ، دەرسیم ، سیاسەتی کۆماری تورکیا بەرامبەر بە دۆزی کورد سیاسەتێکی جێگیرنیە بەرەدەوام گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە. لەسەرەتادا ویستان زمانی کوردی بتوێنەوە ئەوەش بەوەی کورد و زمانی کوردی بەشێکن لە تورک کەوا ناویان لێنابوون کوردی ئەلەگەز واتە کوردی چیای. بەدەگمەن کاربەدەستانی تورکیا ناوی کوردیان هێناوە هەمیشە یا بە نیشتەجێ بووانی باشوری ئەنادۆڵ یان زیاتر لە لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە باسی لێدەکرێت ، کۆماری تورکیا بە سروشتی سیستەمی سیاسی دیموکراتیانە مامەڵە دەکات مامەڵەی هەر سەرۆک ێکیش جیاوازە لەوەی تر بۆیە بە درێژای مێژووی تورکیای نوێ مامەلە و ڕەفتاری سەرۆکەکانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە کورد جیاواز بووە هەرچەندیش لە چەندین وێستگەی مێژووی لە دوای کودەتاکان و کاتی هەڵبژاردنەکان شێوازی مامەڵەکردنی سیاسەتمەداران لەگەڵ کورد جیاواز بووە، دەبینن لە دوای کودەتای ساڵی هەشتا سەدان چاڵاکوان و کاربەدەستی کورد لە تورکیا دەستگیرکران لە چەپەکان ،کوردە نەتەوەیەکان و ناڕەزایچیەکا.دۆزی کورد لە تورکیا نەدانی مافی سروشتی کوردە چەوسەناندنەوەی کورد و لەناوبردندی زمانی کوردیە لەپێناو زیادکردنی هەژمونی تورک و بەتورککردنی کورد و کەمە نەتەوەیەکانی تر ، بەڵام دەرئەنجامەکان ئەمەیە کورد لای تورکیای نوێ حیسابی کوردبوون و هاوڵاتی پلەیەکی بۆ ناکرێت بەهەر مانایەک ئەوەی دەشکرێت لەئەنجامی هەڵومەرج و بارودۆخە نەخوازراوەکانی ناو تورکیا و ڕۆژهەڵات و جیهانە دەبێت کورد خۆی ڕێگا و شێوازی خۆ دەربازکردن بدۆزێتەوە.