خاوین سەلمان عەلی
قوتابی زانکۆی سۆران/فاکەڵتی پەروەردە/بەشی زانستە کۆمەڵاتییەکان/قۆناغی سێیەم
دوای شكستی ئیمپڕاتۆری عوسمانی به هۆی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له ساڵی(١٩١٤-١٩١٨) هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیان دابەش کردبوو، له ساڵی(١٩١٩) بزاڤی “كه‌مالیزم”ی له توركیا سه‌ری هه‌ڵدا، ئامانجی سه‌ره‌تایی بریتی بوو له ده‌ركردنی هێزه داگیركه‌ره‌كان له توركیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (مسته‌فا كه‌مال) ڕێبه‌رایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له توركیا كرد. به هۆی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه دروستی كردن، هاوپه‌یمانان په‌یماننامه‌ی (لۆزانی١٩٢٣) یان له جیاتی په‌یماننامه‌ی (سیڤه‌ر١٩٢٠) مۆركرد بۆ كێشانی نه‌خشه‌ی نوێی توركیا.
كۆماری توركیا له(٢٩/١٠/١٩٢٣) له سه‌ر بنه‌مای “سیكۆلاریز”م و دژایه‌تی كردنی هه‌ر ڕۆلێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی گشتی به ئایین ببه‌خشێت هاته‌كایه‌وه. ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی باوه‌ڕبوونی (مسته‌فا كه‌مال)و یاریده‌ده‌ره‌كانی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت هات، پێیان وابوو ئه‌وڕوپا له‌و ڕێگه‌یه‌وه شه‌ڕی “مۆدێرنه”ی برده‌وه و هیچ ڕێگه و جێگەرەویەکی تری نیه، بۆ “مۆدێرن”یزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا جگه له لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی ڕۆژئاوا و دورخستنه‌وه‌ی ئاین له كاروباری گشتی ده‌وڵه‌ت.
هاوپەیمانان ئیمپراتۆرێتی دووچاری چه‌ندان قه‌یران كرد به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆتایی هات، لێره‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ پێویستی لێك جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و ده‌وڵه‌ت كرد، به پوختی له دوو خاڵدا دەخەمە ڕوو. یه‌كه‌م؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت و دامه‌زراوه ئاینیه‌كان: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “ئەتاتورک” زۆر له عوسمانیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ناڕازی بوو، بۆیه هه‌ر زوو هه‌وڵی گۆڕینی خودی ده‌سه‌ڵاته‌كه و ته‌واوی پایه‌كانیدا. كاری بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئایین كرد له كاروباری قانوندانان و به‌ڕێوه‌بردن و ئاراسته‌كردنی ئه‌و دامه‌زراوانه به‌ره‌و ئه‌زمونی ئه‌وروپا به بێ گوێدانه كاریگه‌ری و سه‌نگی ئایین.
هۆكاری پاڵپشتی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت زیره‌كانه په‌یڕه‌و كران، له(١/١١/١٩٢٢) (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره)ی توركیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد، “ئەتاتورک” خۆی به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له وڵات ڕاگه‌یاند، (ئه‌نكه‌ره)ی كرده پایته‌ختی ده‌وڵه‌ت له جیاتی (ئه‌سته‌مبۆل). بۆیه ده‌بینین پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت ورده ورده خرایه “ئه‌جێندا”ی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره)و ڕای جیاوازی لێكه‌وته‌وه، تا دواجار “ئەتاتورک” له‌سه‌ر راسپارده‌ی راپۆرتی (٥٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره) به هه‌ڕه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی ناچاركرد له(٣/٥/١٩٢٤) خه‌لافه‌ت هه‌لبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها قوتابخانه ئاینییه‌كان داخران و خرانه سه‌ر وه‌زاره‌تی فێركردنی مه‌ده‌نی، دادگا ئاینییه‌كان داخران، دوای ئه‌و بڕیاره‌ی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره) یه‌كێك بوو له مه‌رجه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ توركیای نوێ، به ئاراسته‌ی زیاتر ڕووكردنه رۆژئاوا، كاركردن به “ئه‌حكامی شه‌رع”ی قه‌ده‌غه‌كران، ماده‌ی (٢٦)ی ده‌ستور لابردرا و بڕگه‌ی ئیسلام ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته هه‌لگیرا، له ده‌ستور و سوێندی قانونیی له ماده‌ی (٣٨)ی ده‌ستور رێكخرا، له سوێندی خورادن به ناوی خودا گۆڕدرا بۆ سوێند خواردن به شه‌ره‌ف.
ئه‌مانه هه‌مووی رێوشوێنی دوورخستنه‌وه‌ی ئایین بوون له كاروباری ژیان به گشتی و سیاسه‌ت به تایبه‌ت، به ئه‌ندازه‌یه‌ك “سیكۆلار”یزه‌كردنی كۆمه‌ڵگەو ده‌وڵه‌ت بە مانای جیاكردنه‌وه و دابڕانی ئایین له كاروباری سیاسه‌ت، بووه پره‌نسپی به ناوبانگی “ئەتاتوورک” له (١٥/١٠/١٩٢٧) (پارتی گه‌لی كۆماری) له‌سه‌ر دامه‌زراند. له كۆنگره‌ی حزب هه‌ر شه‌ش پره‌نسیپی (نه‌ته‌وایه‌تی، كۆمارخوازی، گه‌ل په‌رستی، “سیكۆلاریز”م، ده‌ستپێشخه‌ری ده‌وڵه‌ت له بواری ئابوری‌دا، شۆرشگێڕی) خسته ناو پڕۆگرامی حزب و دواتر له ساڵی(١٩٣٧) خرانه ناو ده‌ستوری توركیاوه و بوونه پڕه‌نسیپی فه‌رمی، هه‌رچه‌نده ئه‌و “سیكۆلار”یزمه‌ی له توركیا په‌یڕه‌و ده‌كرێ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، دوای ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌ست كرا به گۆڕینی سه‌رچاوه‌كانی قانوندانان و قانونه‌كانی توركیا، “ئەتاتورک” به قانونی باری كه‌سیدا چووه‌وه و هه‌رچی له قانونی باری كه‌سی تایبه‌تمه‌ندی ئیسلامی هه‌بوو هه‌ڵیوه‌شاندنه‌وه و هاوشێوه‌ی قانونه‌كانی باری كه‌سی ڕۆژئاوا گۆڕانی به‌سه‌ردا هێنا.
دووه‌م؛ گۆڕینی هێما و سیمبوله ئیسلامی و ڕۆژهه‌لاتیه‌كان: “كه‌مال”یه‌كان هه‌ر به هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی داموده‌زگا ئاینییه‌كان نه‌وه‌ستان، به‌لكو به وردی ئیشیان له سه‌ر گۆڕینی هه‌موو ئه‌و هێما و سیمبولانه كرد مۆركی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئیسلامیان پێوه دیارە. گۆڕینی “تەڕبووش” بۆ “شه‌پقه”ی ئه‌وروپایی، له ساڵی(١٩٢٦) ساڵنامه‌ی(كۆچی) ئیسلامی هه‌ڵوه‌شاندەوه و ساڵنامه‌ی “گریگوری”(زایینی) ڕۆژئاوای به كارهێنا، ئینجا له ساڵی(١٩٢٨) ئه‌لف و بێی خوێندن و نوسین له پیتی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ پیتی لاتینی گۆڕدرا، ئه‌م هه‌نگاوه (د.محمد عزة دروزة) به كوده‌تای پیته‌كان ناو بردووه، چونكه په‌یوه‌ست بوو به وێنه و كو‌لتور و ئه‌ده‌ب و ئاینیه‌ی له توركیا له بواری نوسین و خوێندنه‌وه به ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی چه‌سپا بوو. له ساڵی(١٩٣٢) به گوێره‌ی یاسایەکی تر، سزا دانرا بۆ هه‌ر كه‌سێك به ئاشكرا یان به نهێنی زمانی توركی به ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی بخوێنێ، هه‌نگاوێکی تر بۆ گۆڕینی سیمبوله‌كان بریتی بوو له گۆڕینی نوێژ بۆ توركی، له ساڵی(١٩٣١) بانگ دان و وتار خوێندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان كرانه توركی. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوانه‌ی له سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان به كارده‌هێنران یه‌كێكی دیكه بوو له‌و هه‌نگاوانه‌ی به ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیمبوله‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی گیرانه‌به‌ر، (مسته‌فا كه‌مال) بووه “ئه‌تاتورك”و (عیسمه‌ت پاشا) بووه “ئینه‌نو” ڕۆژی (هه‌ینی) وه‌كو پشوی فه‌رمی لادرا و ڕۆژی (یه‌كشه‌م)ه به پشوی فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا.
لە کۆتیدا؛ ئه‌مانه ئه‌و گۆڕانكاریانه بوون، “ئەتاتورک” به‌سه‌ر هێما و سیمبوله‌كانی توركیای كۆندا هێنا، تا ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كردی وه‌كو خۆیان پیاده ده‌كرێن و له‌لایه‌ن سوپاوه زۆر به وردی پارێزگاری له درێژه پێدانیان ده‌كرێت. “ئەتاتورک” بۆ “مۆدێرنیزه”كردنی كۆمەڵگای توركیا هه‌وڵی به ڕۆژئاواییكردنی ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی “ئەتاتورک” گۆڕانكار‌ی بۆ ئه‌وه كرد، توركیای تازه له ڕۆژهه‌لات دوور بخاته‌وه و بیخاته پاڵ ئه‌وروپا، لێ تاكو ئێستا توركیا نه‌بۆته ئه‌و ده‌وڵه‌ته “سیكولاره”ی به تێگه‌یشتنی ئه‌وروپا ئاین له كاروباری ده‌وڵه‌ت دوربخاته‌وه.