بەهار قاسم حهمهد
قوتابی بەشی مێژوو قۆناغی چوارم فاكەڵتی ئادابی زانكۆی سۆران
لە ساڵی ١٩٥٩ سوپای چریكی شۆڕگێڕێكی لاوی كوبایی كە ناوی فیدڵ كاسترۆ بوو، حكوومەتی دیكتاتۆری ستەمكاری كوبای واتە (باتیستا) لە كوبا لە ناوبرد، كە دورگەیەكە لە دەریای كارائیب.
كاسترۆ زۆر دژ بە ھێزی سەربازی و ئابووری ئەمریكا بوو لەو ڕوانگەوە كە ئەمریكا دەوڵەتەكانی ئەمریكای ناوەڕاستی خستبووە ژێر سوڵتەی خۆی و ھەمیشە پشتیوانی (باتیستای) دەكرد. كاسترۆ كومونیست بوو و حكومەتە سوسیالیستە نوێیەكەی پەیوەندی ھەمیشەی ھەبوو لە گەڵ ڕوسیا. بۆ یەكەم جار ڕوسیا ھاوپەیمانی لە ئەمریكای لاتین پەیا كردبوو كە تەنھا ١٠٠میل لە نەتەوەیەكگرتوەكانی ئەمریكاوە دوور بوو.
ئەمریكییەكان بنكەی سەربازی گرنگیان لە كوبا ھەبوو و دەیانھەویست دڵنیا بنەوە لەوەی ئەم بنكانە ھیچ زیانیان بەرنەكەتووە. ناچار ھانای بۆ ئەو كوبایانە برد كە دورخرابوونەوە بۆ ئەمریكا و لەوێ دەژیان، داوای لەوان دەكرد و پشتیوانیشی دەكردن بۆ ئەوەی ھێرش بكەنە سەر كوبا وكاسترۆ لە ناو بەرن. ھەڵبەت ئەمریكییەكان لەم كارەیان تەواو دووچاری شكست بوونەوە بەڵام ئەم ھێرشە ئەو دڵنیایەی بە كاسترۆ دا كە ئەگەر جارێكی دیكە لەم ھێرشانە بكرێتە سەری دەبێ داوای یارمەتی لە ڕوسییە بكات. كوبایەكان داوای ھاوكاری سەربازیان لە ڕوسیا كرد و لە ساڵی ١٩٦٢ چەكی قورس وموشەكەكانی ڕوسیا گەیشتنە كوبا. ئەگەر ئەم چەكانەی ڕوسیا لە كوبا جێگیركرابان بەڕاستی ناتۆ دەكەوتە خەتەرەوە چونكە سیستەمی پارێزگاری ئەوان لە خاكی ئەمریكا شكستیدەھێنا. شارەزایانی بواری سەربازی پێویستییەكانیان بە وردی بەرڕەسی كرد. ئەگەر چەكە ناوەكییەكان لە خاكی كوبا جێگیر كرابان بەشێكی زۆر لە خاكی ئەمریكا نابود دەبوو.
جۆن ئێف كەنەدی بڕیاری دا (دابڕگەیەك بۆ ھەموو ئەو چەكانە دروست بكات كە دەنێردرانە كوبا) ھێزە دەریایی و ئاسمانییەكانی ئەمریكا ڕێگریان دەكرد لە ھەركەشتییەك كە گومانی ئەوەی لێكرابا كە موشكی پێیە بۆ كوبا. ھەڵبەت ئەگەر ئەمریكییەكان ئەو كەشتیانەیان پشكنیبایە یان ڕێگریان كردبایە بچنە ناو كوباوە مەترسی ئەوەی ھەبوو كە ڕوسیا ڕێگای توندتر بگرێتە بەر و لەوانەبوو ئەمریكا بۆمباران بكات. مەترسی ڕودانی جەنگێكی ئەتۆمی نزیك بوو. لە ٢٤ی تشرینی یەكەم، ھەژدە كەشتی ڕوسی بەرەو كوبا بەڕێكەوتن ئەو شوێنەی كە پاسەوانەكانی ئەمریكا لەوێدا جێگیر كرابوون. ئێوارەی ھەمان ڕۆژ ھەموو كەشتییەكان بە ڕێی خۆیاندا گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان. خرۆشچف چاوپۆشی لە ڕوداوەكە كردوو و دونیا لە مەترسی ئەو جەنگە ڕزگاری بوو.
ھەردوولا دەستیان كرد بە گفتگۆ كردن تا ئەم قەیرانە كۆتای پێ بێنن. لە كۆتایدا لە گەڵ یەك ڕێككەوتن. ڕوسیا ڕەزامەندی دەربڕی ھەموو موشكەكانی بكێشێتەوە و بنكەكانی بێ چەك بكات. ئەمریكییەكانیش بڕیاریان دا گەمارۆی دەریای لەسەر كوبا لادەن و ھێرش نەكەنە سەری.
كاریگەرییەكانی قەیرانی كوبا زۆر گرینگ بوون. دوو زلھێز، واتە ڕوسیا و ئەمریكا، گەیشتنە ئەو ئەنجامە كە مشتومڕی لەو جۆرە ھیچ كات نابێت ڕووبداتەوە چونكە دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت. لە ڕاستیدا بەھۆی زەروری بوونی ئەم بابەتە ھەردوولا بە دوای چارەیەك بوون بۆ گەیشتن بە پێكەوەژیانی ئاشتیانە. بۆ دروستكردنی پەیوەندی باشتر لە نێوان خۆیاندا ھێڵی تەلەفونیان لە نێوان واشینگتۆن و مۆسكۆ خستە كار.