ئامادەكرنی: سەحەر فهدی
قۆناغی سێ بەشی زانستەكۆمەڵایەتیەكانی زانكۆی سۆران
پەیمانی لۆزان، یەكێك لەو ڕێكەوتنانە بوو كە لەنێوان وڵاتە زلهێزەكانی جیهان بوو، وەك ئینگلیز و فەرەنسا و توركیا و ئیتاڵیا و ڕوسیا كە زیاتر پەیوەندی بە كێشەكانی نێوان یۆنان و دەوڵەتی تورك هەبوو.
ڕێكەوتنامەی لۆزان، لە شاری لۆزان لە سویسرا بەسترا، ناوی ڕێكەوتنەكەش هەر بەم ناوە كرا كە لە ٢٤ی٧ی١٩٢٣ ئەنجام درا.
ئەو ڕێكەوتنە بوو كە زەرەرێكی گەورەی بە كورد گەیاند، لە ڕێكەوتنەكەی پێش ئەمە لە ساڵی ١٩٢٠ لە رێكەوتنامەی سیڤەر دان بە سەدا ٢٠ی خاكی كوردستان نرا، بەپێی ئەمەش كورد بۆی هەبوو رۆژێ لە ڕۆژان خەونە بە دی نەهاتووەكەی بكات بە ڕاست و ببێتە خاوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆ.
بەڵام بە رێكەوتنامەی لۆزان ئەو هەڵوەشایەوە ئەوەی زەرەرمەند بوو كورد بوو ، لەسەر ئەو بارودۆخەی پێش رێكەوتنی سیڤەر مایەوە.
كە بە دابەشكاری مایەوە وە هیچ حیساب بۆ كورد نەكرا!، چۆن شتێك بێ كە بوونی نەبێت وە ئەو مافەی نەما كە بتوانێ ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ و وەك كەمینەیێ سەیر دەكرا.
لە ٢٤ی ٧ی ٢٠٢٣ ئەو رێكەوتنامەیە كۆتای دێت كە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ بەسترابوو.
ئاخۆ دوای ئەو ١٠٠ ساڵە چی بەسەر چارەنوسی كورد و كوردستان دێت لە تەواو بوونی ئەو رێكەوتنامەیە؟.
ئایا كورد ئەگا بە مافە نەتەوایەتیەی خۆی چاو گەش دەبێ بە خەونە بەدی نەهاتووەكەی و وە وڵاتە زل هێزەكان ئاخۆ دوای تەواو بوونی ئەو رێكەوتنە چی بەسەر ئەو كوردە داماوە دێنن.
ئاخۆ مافە سیاسی و نەتەوایەتی دەدەن بە كورد بهێلن ببێت بە خاوەن بە كیانی و دەوڵەتی خۆی و سەربەخۆ بێت، پشت و پەنا بە خوای گەورە.
ڕقتان ئەوەندە لە دراوسێكانتان نەبێت وەك عەرەب و فارس و تورك بەڵكو گەر ڕقێكتان هەبێ با زیاتر لە ئینگلیز و فەڕەنسا بێت چونكە دەستێكی كاریگەریان هەبووە لە بارودۆخی كوردستان و بەتایبەت لە رێكەوتنامەی لۆزان.
لە ١٠٠ ساڵەی لۆزندا كورد دەیەوێ ئەوەی لەدەستچووە و لەدەستدراوە وەریبگرێتەوە، داگیركەرانیش دەیانەوەێ ئەوەی بەدەست هاتووە لەناوی بەرن.
پێویستە ئێمە هاشتاگێك دروست بكەین لە فەیسبووك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بنووسین، #پەیمانامەیلۆزان زەرەریكوردبوو #هەڵوەشاندنەوەیلەبەرژەوەندیكوردە
بەسەرپەرشتی: م. پەیوەند