زاری كرمانجی-چۆمان
ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول لە دەڤەری باڵەكایەتی، لەبەردەوامی نۆژەنكردنەوەی شوێن و بارەگاكانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول، دەست دەكەن بە بنیادنانی نانەوەخانەی پێشمەرگەكانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول لە كۆسپی سپی.
هونەر كاكە ئەحمەد، بەرپرسی رێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول لە دەڤەری باڵەكایەتی، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لەبەردەوامی نۆژەنكردنەوەی شوێن و بارەگاكانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول، لە سنووری قەزای چۆمان، ئەو شوێنەی كە پێشووتر نانەوەنەخانەی پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بووە، لە كۆسپی سپی نزیك گوندی پیرسوان لە سەر رێگای سەرەكی (سۆران-چۆمان) دەست دەكەین بە بنایاد نانەوەی”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا شوێنی ئەو نانەوەخانەیە راماڵ دراوەو ئامادەكراوە، لە ئایندەشدا دەست دەكەین بە درووستكردنی نانەوەخانەكەو نۆژەنكردنەوەی لە هەمان شوێنی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول.