شەهلا رەشید- سۆران:
ماوەی چەند رۆژێكە پەتایەك لە نێو منداڵان بڵاوبۆتەوە و ژمارەیەكی زۆریان بەهۆی نەخۆشی گەێندراونەتە نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش زانیاری بۆ زاری كرمانجی دەخاتەڕوو ..
د. رێباز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی فێركاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” نەخۆشیەك لە نێو منداڵانی دەڤەری سۆران بڵاوبۆتەوە، نیشانەكانیشی تا و رشانەوەی لەگەڵە و پەتای وەرزیە، رۆژانە نزیكەی 200 منداڵ دەهێندرێنە نەخۆشخانە، بەشی زۆریان هەڵگری ئەو پەتایەن، بەڵام مەترسی نییە و چارەسەری هەیە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی فێركاری سۆران، دەڵێت:” تا ئێستا بەهۆی ئەو پەتایە، هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمار نەكراوە، بەڵام زۆرجاریش لە نەخۆشخانە بەهۆی بەهێزی تا بەشێك لەو مندالانانەی هەڵگری پەتایەكەن لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت”.


































































