ئامادەكردنی: ئیجاد ئەیوب عەبدوڵا
گەزەنگ جاسم عەلی
قۆناغی دووەم فاكەڵتی پەروەردە
بەسەر پەرشتی: پ.ی .د ئەبوبەكر دێوانە باڵەكی
خەواریجەكان كێن ؟
یەكێك بوون لەو كۆمەڵانەی سەریان هەڵدا لەمێژووی دەوڵەتی ئیسلامی، هۆكاری سەرهەڵدانەكەشیان دەگەڕێتەوە بۆ ڕازی نەبوونیان بە پڕۆسەی دادوەری نێوان خەلیفەی موسوڵمانان عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب لەگەڵ مەعاوییەی كوڕی ئەبو سوفیان ئەوەبو وتیان خەلیفە لەسەر حەقە و پێویست ناكات ئەم كارە ئەنجام بدات ،چونكە مەعاوییە خۆی لەسەر ناحەقە و لە ڕاستی لای داوە بۆیە لە سوپای خەلیفە عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب جیابونەوە و چوون بۆ ناوچەی حرە كە ژمارەیان ۱۲ هەزار كەس بوو دواتر ناویان دەركرد بە خواریجەكان واتا لەڕێ دەرچوو، دوای كۆتایی هاتنی خەلافەتی ڕاشیدەین وە دوای خەلافەتی ئەمەوییەكان، لە سەردەمی خەلافەتی عەباسی هەر بەردەوام بوون مەترسی و كاریگەریان لەسەر خەلافەت هەبووە
بزوتنەوەی خەواریج لەسەردەمی خەلافەتی عەباسی
ئەو پەشیوی و پاشا گە ردانیە كە باڵی بەسە رەهندی ناوچەی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسیدا كیشابوو، هۆكارەكەی تالبییەكان نەبوون بەتەنها بەڵكو كۆمەڵانێك لە ناو موسلماناندا پە یدا بوون نكۆڵیان لە زۆر و ستەمی خەلیفە عەباسیەكان كردو پابەند نەبوونیان بە حوكمە شەڕعییەكان ئە مانەش خەواریجەكان بوون كەوا لە سەردەمی (هارون رەشید) دا لە سالی (۱۷۸) ك ٤٧٩ ن لە ناوچەی جەزیرەدا بەسەركردایەتی كریف (الشاری كە وتنە جموجول و بە تەواوەتی بە سەر ئە رمینیا، ئازەرباینجان، زاڵبوون، هەڕەشەیان لەسەر گەورەكانی عێراق كرد لە سەر رووباری دیالە (ئاوی سیروان و گە یشتنە حەلوان هارون رەشید پرسی ئەم گروپەی گرتە ئەستۆ لە سالی (۷۹۵/۵۱۷۹) بە سەركردایەتی یەزیدی كوڕی مە زیدی شەیبانی هێزێكی سە ربازی نارد لە (حدیبەی فورات لە دووری چەند كیلومەترێكەوە لە ئەنبار بەریەككەوتن و خویان و رابەرەكەیانی لەناوبرد. خەواریجەكان لە سەردەمی رەشیددا لە ناوچەی جەزیرە چالاك بوون و لە خۆسەپاندنی خەلیفە عەبباسیەكان و دەرچوونیان لە حوكمە شەرعیەكان، ناڕەزاییان دەربڕی رەشید گرنگی بە بواری ئەو خەواریجانە دا و لە ساڵی (١٧٩ك/٧٩٥ز) بە سە ركردایەتی یەزیدی كوری مەزیدی شەیبانی هێزێكی سەربازی نارد و لە حدیسە (الفرات لەگەڵ خە واریجە كاندا پیكیداداو لە ناوی بردن.
خەواریجەكان بیروباوەریان وایە كە درووستە دژی ئەو پیشە وا مسوڵمانانە راپەرن كەستەم و فیسقیان لی دەركەوتوەوە بەندە بە تاوانی گەورە كافر ئەبێت و بە نەمریش لە ئاگری دۆزەغ ئەمێنێتەوە، هەروەها باوەڕیان بەشەفاعەت نییە. گەیشتم بەوەی لەئەنجامی پەیدابونی پاشا گەڕدانیەوە لێبونەوەی لق لە دەسەڵاتی عەباسییەكان بزوتنەوی خەواریجەكان پەیدابوون و هەوڵێ فراوانی دەستەڵاتی خۆیانوو كەمكردنەوی دەسەڵاتی عەباسیكانیان دا، بە شەڕانگێزی قۆڵیان هەڵماڵی لەدژی عەباسییەكان، بەڵام سەرەڕای هەنگاونان و زاڵبوونیان بەسەر سەرناوچی نەیان توانی شوێنپێ دەسەڵاتیان جێگیر بكەن و بگەن بەمەرامی خۆیان، كە لاوازكردنی دەسەڵاتی عەباس بوو خۆیان لە هەنگاوە داڕێژراوەكانی خۆیان شكستیان خوارد و لەناو بران.
































































