سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
کەمێک لەمەوپێش وێنەی ئەو هاووڵاتییە بڵاوبووەوە کە دوێنێ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە رفێنرا و دوواتر بە کوژراوی دۆزرایەوە.
دوێنێ هەینی چەکدارانی داعش لە نزیك گوێڕ سنووری قەزای مەخموور، بەدووری 35 كیلۆمهتر لە باشووری ههولێر و لهسهر سەر زێی گەورە، دوو کەس دەستگیر دەکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.
بەپێ زانیاریەکان ئەو دوو کەسە یەکێکیان پیشەی ماسیگر بووە، ئەوی دیکەش ئەندام بووە لە سوپای عێراق، لەسەر زێی گهوره له گوێڕ، سەرقاڵی ماسیگرتن بوون، بەڵام لەناکاو بوونەتە نێچیری چەکدارانی داعش.
ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە دەستگیر دەکرێن، یەکێکیان بە دەست و قاچ بەستراوی لەسەر زێی بەجێ دەهێڵرێت و، غازی قاسم ئەوەی کە ئەندام بووە لە سوپای عێراق دەبردرێتە ئەو بەری زێیەکە و دەکوژرێت، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.