مستەفا دۆلەمەری- گۆرەتوو:
فەتاح شوكری، بەڕێوەبەری ناحیەی گۆرەتوو، سەربە قەزای رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند:” دەست دەكرێت بە پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی گوندی بنێ بیا بە درێژای ٢١٠٠ مەتر لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.”
بەڕێوەبەری ناحیەی گۆرەتوو، گوتیشی:” پڕۆژەی قیڕتاوكردنی كۆلانەكانی ئەم گوندە بە هاوكاری مەلا مستەفا بارزانی، لە لایەن كۆمپانیای ژاژووك جێبەجێ دەكرێت.






























































