ئامادەكرنی: سەحەر فهدی
یەکێ لەو ڕێکەوتنانە بوو کە لەنێوان وڵاتە زل هێزەکانی جیهان كرا وەک ئینگلیز و فەرەنسا و تورکیا و ئیتاڵیا و ڕوسیا کە زیاتر پەیوەندی هەبوو بە کێشەکانی نێوان یۆنان و دەوڵەتی تورک بوو.
ڕێکەوتنامەی لۆزان لە شاری لۆزان لە سویسرا بەسترا، ناوی ڕێکەوتنەکەش هەر بەم ناوە کرا کە لە ٢٤ی٧ی١٩٢٣ ئەنجام درا.
ئەو ڕێکەوتنە بوو کە زەرەرێکی گەورەی بە کورد گەیاند، لە ڕێکەوتنەکەی پێش ئەمە لە ساڵی ١٩٢٠ لە رێکەوتنامەی سیڤەر دان بە سەتا ٢٠ خاکی کوردستان نرا بەپێی ئەمەش کورد بۆی هەبوو رۆژێ لە ڕۆژان خەونە بە دی نەهاتووەکەی بکات بە ڕاست و ببێتە خاوەن دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
بەڵام بە رێکەوتنامەی لۆزان ئەو هەڵوەشایەوە ئەوەی زەرەرمەند بوو کورد بوو ، لەسەر ئەو بارودۆخەی پێش رێکەوتنی سیڤەر مایەوە.
کە بە دابەشکاری مایەوە وە هیچ حیساب بۆ کورد نەکرا !!! چۆن شتێ بێ کە بوونی نەبێت وە ئەو مافەی نەما کە بتوانێ ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و وەک کەمینەیێ سەیر دەکرا.
لە ٢٤ی ٧ی ٢٠٢٣ ئەو رێکەوتنامەیە کۆتای دێت کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ بەسترابوو.
ئاخۆ دوای ئەو ١٠٠ ساڵە چی بەسەر چارەنوسی کورد و کوردستان دێت لە تەواو بوونی ئەو رێکەوتنامەیە.
ئاخۆ کورد ئەگا بە مافە نەتەوایەتیەی خۆی چاو گەش دەبێ بە خەونە بەدی نەهاتووەکەی و وە وڵاتە زل هێزەکان ئاخۆ دوای تەواو بوونی ئەو رێکەوتنە چی بەسەر ئەو کوردە داماوە دێنن.
ئاخۆ مافە سیاسی و نەتەوایەتی دەدەن بە کورد بهێلن ببێت بە خاوەن بە کیانی و دەوڵەتی خۆی و سەربەخۆ بێت، پشت و پەنا بە خوای گەورە
ڕقتان ئەوەندە لە دراوسێکانتان نەبێت وەک عەرەب و فارس و تورک بەڵکو گەر ڕقێکتان هەبێ با زیاتر لە ئینگلیز و فەڕەنسا بێت چوونکە دەستێکی کاریگەریان هەبووە لە بارودۆخی کوردستان و بەتایبەت لە رێکەوتنامەی لۆزان.
لە ١٠٠ ساڵەی لۆزندا کورد دەیەوێ ئەوەی لەدەستچووە و لەدەستدراوە وەریبگرێتەوە، داگیرکەرانیش دەیانەوەێ ئەوەی بەدەست ھاتووە لەناوی بەرن.
پێویستە ئێمە هاشتاگێك دروست بكەین لە فەیسبووك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بنووسین #پەیمانامەیلۆزانزەرەریکوردبوو
#هەڵوەشاندنەوەیلەبەرژەوەندی_کوردە