ئامادەكردنی: میدیا حەتم لاوكۆ
قوتابی قۆناغی سێییەمی بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان ـزانكۆی سۆران
بەسەرپەرشتی م. پەیوەند محەمەد
سیاسەتەكانی بە كەمالیزم یاخود كەمالییەت دەناسرێتەوە، ئەو كۆمەڵێك چاكسازی و گۆڕانكاری ڕیشەیی لە ناو دەوڵەت ئەنجامدا، ئەمەش لە پێناو بە ھاوچەرخكردنی توركیا و گونجاندنی بوو لەگەڵ كولتوور و سیستمی ڕۆژئاوادا، ئامانجی ئەوە بوو كە دەوڵەتێكی پیشەسازی و پێشكەوتوو بنیات بنێت، بە هەموو شێوەیەك هەموو چەمكەكانی وڵاتی لە ئایین و دابوونەریتە ئیسلامییەكان دابڕی و جیای كردەوە، حكومەتەكەی ئەتاتورك پڕۆسەیەكی بە توركاندنی دەستپێكرد و هەوڵیدا وڵات بكاتە وڵاتێكی یەك نەتەوەیی.ـ بڕیار و یاسا نوێیەكانی: هەندێك بڕیارەكانی بە چاكسازی و هاوچەرخبوون ناودەبەن، بە پێچەوانەوە هەندێكی تریش پێیان وایە بڕیارەكانی لەسەر بناغەی دژایەتی كولتوور و نەریتی ڕەسەنی توركی و ئایینی ئیسلام دەركردووە و ئەو بناغەی نەتەوە پەرستی لە توركییا داناوە، گرنگترین ئەو یاسایانەی كە بە شەش تەوەر داینان و بە كەمالیزم ناسراوە بریتی بوون لە:
- لە ساڵی 1925 بە بڕیارێك بانگدانی بە زمانی عەرەبی لە هەموو مزگەوتەكانی توركیا قەدەغە كرد.
- لەسەر بڕیاری ئەو پێویست بوو قورئان بە زمانی توركی بخوێنرێتەوە، سەرباری دژایەتی زانایانی ئیسلام بۆ ئەم بڕیاریە، بەڵام ئەو هەموو قورئانەكانی توركیای گۆڕی بۆ زمانی توركی و تەنانەت پێویست بوو لە نوێژە بە كۆمەڵەكانیش بە زمانی توركی نوێژ بكرێت.
- هەموو كەسێك پێویست بوو بە زمانی توركی قسە بكات، تەنانەت ئەو نەتەوانەی تریش كە زمانی توركی زمانی خۆیان نەبوون.
- لە ساڵی 1926 هەموو ئەو یاسا یانەی وڵات كە لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلامی دانرا بوون هەڵوەشانەوە، كۆمەڵێك یاسای ئەورووپی وەكوو جێگرەوەی دانران، نموونەی یاسای باری شارستانی سویسری و یاسای سزادانی ئیتاڵی و یاسای بازرگانی ئەڵمانی.
- لە ساڵی 1928 بە پاساوی نەهێشتنی نەخوێندەاری و نوێكاری لە زمانی توركی بە بڕیارێك هەموو ئەو پیتە عەرەبیانەی لە ئەلفوبێی توركیدا بوون گۆڕیانی و پیتی لاتینی لە جێگەیان دانا.
- هەموو قوتابخانە ئایینییەكانی قەدەغە كرد و گۆڕینی بۆ قوتابخانەی تایبەت لەسەر سیستمی عەلمانی.
- یاسای فرەژنی قەدەغەكرد و گرێبەستی هاوسەرگیری شارستانی دانا، لە ساڵی 1934 مافی دەنگدان و خۆكاندید كردنی بە ژنان بەخشی.
- ڕێگری كرد لە پۆشینی جلوبەرگی ڕەسەنی توركی نموونەی “كڵاوی تەڕبووش” كە جۆرە كڵاوێكی ڕەنگ سووری كەمێك بەرزە هەروەها پۆشاكی زانایانی ئاینی كە پێكهاتبوو لە ڕۆبێكی درێژی داخراو قەدەغەكرد، لەبری ئەمانە پێویست بوو جلوبەرگی ڕۆژئاوایی بپۆشن، كە لە كراس و پانتۆڵ و كڵاو پێكهاتبوو.