زاری كرمانجی – دوای تەواوبوونی خزمەتی سەربازییان وەزارەتی پێشمەرگە پلەی نزیکەی چوار ھەزار پێشمەرگەی بەرز کردەوە و سکرتێری وەزیری پێشمەرگەش ئاشکرای کرد، ئەو لیستەی بەرز کراوەتەوە پلەبەرزکردنەوەی مانگی ئەیلوولە.
ساڵانە لە مانگی ئادار و ئەیلوولدا پلەی ئەو پێشمەرگانەی خزمەتی سەربازییان پێ گەیشتووە پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە و بۆ ئەم مانگەش پلەی نزیکەی چوار ھەزار پێشمەرگە بەرز کراوەتەوە.
میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێکیدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی نێردراوە و تێیدا ھاتووە: “لەسەر راسپاردەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستنەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگە بە نووسراوی فەرمیی رۆژی ١١ی ئەیلوولی ئەمساڵ خشتەی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە کە پێک ھاتووە لە سێ ھەزار و ٩٧٦ پێشمەرگە و پلەدار پلەکانیان بەرز کراوەتەوە.”
میران بەکر روونی کردەوە: “ساڵانە بەبێ دواکەوتن پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت و ساڵانە بەپێی یاسا لە کاتی خۆیدا پلەی پێشمەرگە و ئەفسەران بەرز دەکرێتەوە، چونکە لە رابردوودا خشتەی ئەفسەران بۆ ساڵی ٢٠١٨_٢٠١٩ گەڕاوەتەوە.”