محەممەد مەحموود- تایبەت بە زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ شەممە، لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم بۆ خوولی یەكەم دەستیان پێكردوو لە پۆلی چوار تا یانزەی ئامادەیی بەشدارن لەم تاقیكردنەوەیە، بازنەی یەكەمی خوێندنیش كە پۆلەكانی 1,2,3 دەگرێتەوە، بە پێی خشتەیەكی تایبەت كە لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەكان داندراوە بۆماوەی سێ رۆژ دێنەوە قوتابخانەكان و هەڵسەنگاندنی كۆتاییان بۆ دادەندرێت”.
وڵات عوسمان بەرپرسی بەشی ئەزموونەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، لە رێگەی زاری كرمانجییەوە تەواوی ئاماری پەروەردەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی خستەڕوو و رایگەیاند:” پۆلی 4 تاكوو 11 ئامادەیی بەگشتی لە سنووری پەروەردەی گشتی سۆران زیاتر لە 50 هەزار قوتابی بەشداری لە تاقیكردنەوەكان دەكەن، لەسەر ئاستی پەروەردەكانی ئیدارەی سۆران پەروەردەی سۆران زۆرترین قوتابی هەیە لە لەتەواوی قۆناغەكانی خوێندن,
بەرپرسی بەشی ئەزموونەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، گووتیشی:” لە پۆلی چوار لەسەر ئاستی پەروەردەی گشتی سۆران تاكوو پۆلی یازدەی ئامادەیی بە هەر دووبەشی زانستی و وێژەیی ئاماری قوتابییان بەم جۆرەیە، پۆلی چوارەم : 7341
پۆلی پێنجەم : 6776
پۆلی شەشەم: 6615
پۆلی حەوتەم: 6959
پۆلی هەشتەم : 6412
پۆلی نۆیەم : 6971
پۆلی دەیەمی زانستی : 3173
پۆلی دەیەمی وێژەیی : 1562
پۆلی یازدەی زانستی: 2908
پۆلی یازدەی وێژەیی : 1474
كۆی گشتی قوتابییانی بەشداربوو دەكاتە لە پۆلی 4- 11 ئامادەیی دەكاتە 50 هەزارو 191 قوتابی زۆرترین قوتابیش لە قۆناغی ئامادەیی چوونەتە بەشی زانستی”