زاری كرمانجی-سیدەكان
جابر وەسمان، چالاكوانی ژینگەپارێزی دەڤەری برادۆست، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بەداخەوە بەشیكی زۆر لەو گەشتیارانەی دەچنە چیای گۆشینەو كوێستانەكانی سنووری ناحیەی سیدەكان، بۆ مەبەستی گەشتیاری و كۆكردنەوەی گژووگیای بەهاری خاشاك پاشماوەكانیان فڕێدەدەنە سەرزەووی و لەوێ بەجێی دەهڵێن و ژینگەی ناوچەكە لەبەرچاو ناگرن”.
گووتیشی: ” فڕێدانی پاشماوەو خاشاكەكان بەم شێوەیە، جگەلە پیسكردنی ناوچەكە چەندین كاریگەری دیكەشی دەبێت، كەسێكی دیكەش ناتوانێت روو لەم شوێنە بكات.
