گوڵستان سلێمان عەبدولمەناف
قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی زانستە کومەڵایەتەکان- زانکۆی سۆران
رێکەوتنامەی لۆزان لە 23ی تەموزی 1923 ئەم رێکەوتنامەی مۆرکرا، لەدوای ڕاگەیاندی سیڤەرلە ساڵی 1920 گەنجاکانی تورک لیژنەی ئیتحادی و تەقی سەرپەرشتی دەکان، دواتر ئەم بزوتنەوەیە گۆرا بۆ جووڵانێکی سەربازی، لەئەنادۆڵ باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەدژی دەوڵەتی عوسمانی لە ژێرناونیشانی شەڕی سەربەخۆێ تورکەکان،کەسانێکی نوێ خستە سەر دەوڵەتی عوسمانی ئەویش ( مستەفاکەمال) و جەناڵ لەهاوڕێیەکانی پێکهاتبوو(عیسمەت ئینۆنۆ، جەڵابەیارە……هتد) شایەنی باسکردنە لەدوای سەرکەوتنەکانی تورکیا مستەفا کەمال سەرکەوتن بەسەرئەرمەنیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵات ویۆنانیەکان و لە باشووری ڕۆژئاوا ئەنادۆل لەسەر حکومەتێکی ناشەرعی بەردوام بوو، بۆێە دەوڵەتانی سەرکەوتوو هاوپیمانان دوای جەنگی یەکەمی جیهانی بووە دیارکردنی حکومەتێک لەتورکیا لەدوای دوڵەتی عوسمانی بەرێوە بەبات، پێوستە گفتوگۆ لەگەڵ گروپێک تازەدابکات کەسەرکردایتی شەری سەربەخۆیان دەکرد. بەڵام ئەم دەرفتدانی دەوڵەتی ئەوڕووپی بەتایبتی فەرنسا وبەڕیتانیا و مستەفا وەک رووی یەک دراو واوو، تورکیا دەرفەتەکەیان قۆستەوە، بەمرجی وڵاتانی سەرکەتووی جەنگ، کار لەسەر جێبەجێکردنی مادەکانی پەیمانی سیڤرە نەکەن، بەتایبەتی ئەو مادانەیی کە چارەنوسی سنووری دەوڵەتی داهاتاتوو توکیا دیاریدەکن، بەلای وڵاتانی وەک بەریتانیا و فەڕنسا گرینگ بووکە تورکیا وەک وڵات و شێنگەی جوگرافی ڕۆڵێکی چارەنووسازی دەبێت لە یەکلایکردنەوەی کێشەکانی روژهەڵاتی ناوڕستدا، لەهەمانکاتیشدا دەوڵەتەکانی ئاماژەپێکراو سێیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوڕست یان داگیریەک بەنێوی سەرپەڕشتی کردن (انتیداب)بەڕێوەدەبرد، بۆیە لە 20ی تشرینی دوومی 1922کۆنگرەی لۆزان کرایەوە، کە وەفدی وڵاتانی بەم شێویە بوو:-
گرووپی گفتوگۆکاری وڵاتانی ئەوروپا، وەک لایەنی یەکەم:- بەریتانا مەزن، فەڕنسا، ئیتاڵیا، یابان ، یۆنان، سلۆڤینیا، سربۆکراتیا، ڕۆمانیا.
وڵاتانی نێو یەکێتی سۆڤییەت کە پەیوەستی هەندێ مەسەلەی تایبەت بەسنوری وکێشە مێژووییەکان دەیگرتنەوە، وەک ئۆکرانیا، جۆجیا، ڕۆمانیا وبولگاریا… ئەندامی ناکارای دانوستانی کۆنگرەی لۆزان بوو.
گرووپی گفتوکاری تورکیا وەک لایەنی دووم:-
عیسمەت ئینۆنۆ(جەنەڕاڵی وەک جەنگی سەربەخۆی وەزیری بەرگری)
حسن رەئووف بۆربای(سەرۆک وەزیران)
یوسف کەمال (وەزیری دەروە)
ئەوەی شایانی باسە، موستەفا کەمال وەک ( عیسمەت ئینۆنۆ) ی کرد بەسەرۆکی شاندی تورکیا بۆلۆزان،کە بەپێی سەرچاوە مێژووییەکانی تورکیا، هۆکاری ئەمە دەگرێتەوە بۆ دوو یەکمیان: سەرۆک وەزیرانی حکومەتەکەی ئەنقەڕە( حوسێن ئوڕبای) ، لەهێلی بەرژوندیییەکان یە کێتی سۆڤیەت نزیک بوو دوومیان:-
(یوسف کەمال) وەزیری دەروەوەی حکومەتەکەی ئەنقەڕە، لەهێلی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیای مەزن نزیکتر بوو، بۆیە دانانی یەکێ لەجەنەڕاڵەکانی سووپا بۆ گفتوگۆی چارەنووساز، لەهەمانکاتیشدا یەکەمین ئاقیکردنەوەی نیودەوڵەتی بوو بۆ حکومەتێک کە هێشتا ئاسۆییەکی ڕوونی نەبوو لەچ سنورێک دیاریکروە دانپێیانراو لەچوارجێوەی سنوری نوێی جیهان دەنەخشێنرێت، لەدوای جەنگێکی جیهانی گەوەرەدا.
لەنوێترین لێکۆڵێنەوە وە مێژووییەکان دەرکەوتتووە، پەیمانی لۆزان 1923، رێکەوتنامەیەک بوو دژ بە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان بووە، بەپێی رێکەوتنامەی سیڤردا1920، چونکە موستەفا کەمال، لە باردۆخێیکی سەختی شەرەکەی کە بەناوی (سەربەخۆیی) ملکەچی بۆ دەوڵەتانی سەرکەوتووی جەنگی جیهانی یەکەم ودەوڵەتی عوسمانی نواند، خۆراگری تورک نەتەوە پەرستەکان بۆ دروستکردنی نیشتیمانکی گەورەی تورک و دابینکردنی مافی هەموو نەتەوەکانی نێو ئەم نیشتمانە، لەسەر خاک ورەنجی کوردانی باکوری کوردستان بوو، کەتوانی باشوری تورکیا ئێستا لەنفوزی فەڕنسایی و ئیتاڵییەکان، باکوری خۆڕهەڵات لەڕووس وئەرمەنەکان، باشووری خۆرهەڵات لەنفوزی ئینگلیزەکان بپارێزیت، هەروەها باشووری خۆرئاواو خۆرئاوای ئەنادۆڵ لەیۆنانیەکان پاک باکاتەوە، کەئەمە بوو بەسەرتای بناغەیەکی گەورەی بەهێز بۆ درکەوتنی حکومەتی ئەنقەڕە لەسەر شانۆی سیاسی وپەیوەندی نیودەوڵەتی لەشرینی دوومی 1922تاوەکو ئەمڕۆ. کەیەکەم بەرهەمی پەیماننامەی لۆزان بو، کەبو هۆی کوشتنی خەونی دەوڵەتی کوردستان، کەوا، ڕۆژی 24ی تەموزی 1923رۆژی کۆتاییهنان بوو بەو مافە نەتەوەییە کور کەببێتەخاونی دەوڵەتی خۆی لەسەرتای دا کوردستانی باکوور دواتر بەشەکانی تر کوردستان ئەگەر بیانەنەوێت لەرێی ڕاپرسی ببنە بەشێک لەو دەوڵەتی کوردستان، ئەمەش بەپێی بەندەکانی پەیماننامەی سیڤرە بۆ کورد دەستەبەر کرابوو.
بەسەرپەرشەتی م. پەیوند محەمەد حەمەد ئامادەکراوه