هودى یاسین کەریم
قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی زانستی کۆمەڵایەتی زانکۆی سۆران
سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرامبەر بە کورد لە ساڵانی ١٩١٨ – ١٩٢٦، یەکێکە لەو بابەتانەی کە زۆر جێگای بایەخ و گرینگیە هەڵبەتە ئەمە تەنیا لەبەر ئەوەی ماوەیەکی مێژووییە لە مێژووی کورد و بازنەیەکی دانەبراوە لە زنجیرەی مێژووی پرسی کورد بە گشتی پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی تایبەت بەلکو دەکرێ زۆر هۆکاری تر هەبێ کە بایەخ و گرینگی بدەن بەو بابەتە، لەوانەش ئەم قۆناغە قۆناغێکی زۆر گرینگی مێژووی بووە چونکە لەو ماوەیەدا بوو ئیمپڕاتۆریەتێکی وەک ئیمپراتۆڕیەتی عوسمانی لە ناوچو لە سەر پاشماوەی جەستەی ئەو ئیمپراتۆڕیەتە چەندین دەوڵەتی نەتەوەی بۆ نەتەوەکانی ناوچەکە دامەزرا، ئەمە وێڕای ئەوەی لەو قۆناغەدا بوو دەوڵەتی تورکیای نوێ لەسەر بنەمای فکری کەمالیزم دامەزرا .
کەمالیزم، وەک چۆن لەلایەن مستەفا کەمال ئاتاتورکەوە دوای ڕاگەیاندنی کۆمار لە ساڵی ١٩٢٣دا جێبەجێکرا، بە چاکسازییە سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئایینییە بەرفراوانەکانی ئەتاتورک پێناسە کرا،[٢] کە بۆ جیاکردنەوەی دەوڵەتی نوێی تورکیا لە دەوڵەتی عوسمانی و ئامێزگرتنی شێوازێکی ژیانی سەردەمییانە و لەسەر شێوازی ڕۆژئاوایی، لەوانە دامەزراندنی شارستانی و بنچینەیەکی دنیاگەرایی و دەرھێنانی دەسەڵاتی پیاوە ئایینییەکان لە دامەزراوە حوکوومی و سەربازییەکان، کە پێی دەگوترێت لایسیزم (بە فەڕەنسی: laïcité)،[٣] وە پشتیوانی دەوڵەت لە زانستخوازەکان، و خوێندنی بێبەرامبەر و چەندانی تر. زۆربەی ئەوانە بۆ یەکەمجار لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەتاتورکدا ئەنجامدرا، و بەھۆیەوە دەوڵەتی نوێی تورکیا بە ڕووی جیھاندا کرایەوە.[٤] یاسەتەکانی خۆی لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ژیان لەم وڵاتەدا داڕشت.
هەر لە ماوەیەدا بوو بەپێی بڕیارێکی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکان خاکی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دابەشکرا و لەنێویشدا کوردستان گەورەترین بەشی کوردستان کەوتەناو چووارچێوەی دەوڵەتی تورکیای نوێوە. بەمجۆرە ئێستاشی لەگەڵ بێپرسی کورد لە تورکیا بابەتێکی گرنگ لە چارەسەری پرسی کورد لە ناوچەکە، لەوەش زیاتر ئەم ڕۆڵە بەشێوەی یەکە کە بایەخەکەی بۆ ڕۆلێکی کلیلئاسا لە چارەسەری پرسی کورد بەگشتی گۆراوە. ماوەتەوە بڵێین: ئەم قۆناغە گرنگە لەبەرئەوەی زۆر گۆرانی گەورەی لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆی ئەو هێزەی (کەمالییەکان) کە تورکیای نوێی دامەزراند ڕوویدا. وەک لەم چەند بەرپەرەدا دەردەکەوێت ئەو هێزە سەرەتا سیاسەتی ڕاکێشان و خۆنزیکردنەوە و بەڵینپێدان بە کورد دەستیپێکرد. هەڵبەت ئەمە لەبەرئەوە بوو تاوەکووشوێنپێی خۆیان قاییمبکەن. دواتر لە ساڵی 1922 بەدواوە ئەم سیاسەت و کۆی ئەو بەڵینانەی بە کوردیان دابوو هەموو نەک هەر بە مرەکەبی سەر کاغەز مایەوە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە زۆر بەتوندی کەوتنە وێزەی میللەتی کورد و تەواوی جۆرەکانی جەور و ستەمیان بەرانبەر بە کورد بەکارهێنا. کەوتنە شاڵاویکی فرەلایەن بەرانبەر بە پرسی کورد چ لەڕووی یاسایی، ڕاگەیاندن، پڕوپاگەندە، شاڵاوی عەسکەری. نووسین لەسەر بابەتێکی گرنگی لەم بابەتە بەهۆی زۆری ڕووداوەکان و چڕوپڕی و تێکەڵاوی ڕووداوەکان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی درێژ و بەدیقەتتر لەم باسە کوورتە هەیە. ئەم ڕەنگە بەڵگەیەکی باشبێت لەسەر ئەوەی ئەم باسەی ئێمە زۆر بە خێرای بەسەر باسەکاندا ڕۆشتووە، هەوڵیداوە دیارترین ڕووداوەکان ئەم ماوەیە بە بایەخ بگرێ نەک تەواوی وردەکارییەکان. ئەم باسە سوودی وەرگرتووە لە چەند سەرچاوەیەک: بەڵگەنامەکان