زاری كرمانجی – سیدەكان
رۆژی 27-4-2023 هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاداگاربوون لە پرۆسەی دەستپێكردنی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیژی سەردانی قەزای سیدەكانی كرد.
لەو سەردانەدا، هەریەك لە قائیمقامی قەزای سیدەكان و بەڕێوەبەری رێگاوبانی سۆران، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران و بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ئامادەبوون، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوێی لە داواكاریی خەڵكی دەڤەرەكە راگرت و رایگەیاند: “ئیدارەی سۆران هەوڵی جددی دەدات بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان”.
لای خۆیەوە ئیحسان چەلەبی قائیمقامی قەزای سیدەكان بەوەكالەت بڵاوی كردووەتەوە، لەلایەن هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەردوو پڕۆژەی ڕێگای دۆڵی زەرزێ و گەلی لێتان بەسەر كرانەوە، كە بە گوژمەی 3 ملیارو 653 ملیۆن و 725 هەزار دینار كەوتونەتە بواری جێ بەجێكردن.