زاری كرمانجی – سۆران:
لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ئەیلول لە قەزای ناوەندی سۆران دەست بە جێبەجێ كردنی كرا.
لە هەواڵێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، كە وێنەیەكی یۆ زاری كرمانجی نێردراوە تیادا هاتووە :” رۆژی 27-4-2023 بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رەجب زبێرحارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ ئەسعەد سەرۆكی شارەوانی سۆران، پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەرەكی ئەیلوول خرایە واری جێبەجێ كردن.
ئاماژە بەوەشدراوە ” پڕۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای هەڵبین بە گوژمەی ” ٢١٠،١٣٥،٠٠٠ ” دینار جێبەجێ دەكرێت، دەرخستەی چەندین پڕۆژەی دیكەش ئامادەكراوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و دابینكردنی بوددجە دەست بە جێبەجێ كردنیان دەكرێت.