زاری كرمانجی-سۆران:
لە لایەن تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاو بانی سۆران، شوێنە تێچووەكانی رێگای سەرەكی (سپیلك-شانەدەر) لە سنووری قەزای مێرگەسۆر قیڕ دەكرێنەوە.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان، لە لایەن تیمەكانمانەوە دەستكراوە بە چاككردنەوەو قیڕكردنی شوێنە تێکچووەکانی ڕێگای سەرەكی (سپیلک- شانەدەر) لە قەزای مێرگەسۆر، لە پێناو چارەسەر كردنی گرفتی هاتووچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران”.
ئاشكراشی كرد: ” بەشێوەیەكی گشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵمەتێكی فراوانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان دەست پێكردووە، بە تایبەتیش لە رووی چاككردنی رێگاو بانەكان”.