پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر مسقالێک بری پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە، هەر ئۆنسەیەک زێڕش بە 2001 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی مسقاڵەکانی زێڕِ بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 469 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 430هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 410هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 351 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.