پشتیوان کەریم-سۆران
بەڕێوەبەری هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بۆ زاری کرمانجی گووتی:” لەگەڵ وەزارەت لەسەر هێڵ بووین ئامێرێکی تازەی هێڵکاری شەقامەکانمان وەرگرتووە، لە هەفتەی داهاتوو دەست بە هێڵکاری و بۆ یاغکردنی شەقامەکان دەكرێت، لە لایەن بەشی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتیمان.
عەقید زرار حسێن، ئاماژەشی بەوەشکرد:” هەوڵدەدەین بەپێی ئەو پێداویستییەی بۆمان دابینکراوە تەواوی شەقامەکان هێڵکاری بکرێت، لە قۆناغی یەکەمیشدا لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران دەستی پێدەكەین، دواترا لەقەزاکانی دیکەش دەست بەهێڵکاری دەکرێت.”