پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سۆران، بەزاری کرامانجی راگەیاند:” بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵاتی و وەزارەتی تەندروستی، توشبووانی ئۆتیزم و تالاسیما، بێ بەرامبەر چارەسەریان پێ دەدرێت، لەتەواوی نەخۆشخانە حکوومی و ناحکومییەکان.
توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سۆران، ئەوەش دەخاتەڕوو:” لە سنووری ئیدارەی سۆران، نزیکەی هەزار توشبووی تالاسیمیاو ئۆتیزم هەن، لەسەرجەم نەخۆشخانە حکومی و ناحکومییەکان بێ بەرامبەر چارەسەر وەردەگرن ئەمەش هاوکاریەکی گرنگە بۆ ئەو جۆرە نەخۆشانە.