زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كرێكارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەدان كرێكاری بیانی بۆ ڕەخساندنی هەلی كار ڕوویان لە دەڤەرەكە كردووە.
هەژار یونس، بەڕێوەبەری دەستەبەری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی كرێكارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە هەر پێنج قەزاكانی (سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر، چۆمان، سیدەكان) لەخۆ دەگرێت، بەشێوەیەكی گشتی ناوی زیاتر لە 4000 كرێكاری ناوخۆیی و بیانی تۆماركراوە، واتە ئەوانەی شمولی بیمە دەكەن و حكومەت مۆڵەتی فەرمی پێداون لەو شوێنە جیاوازەكان كاری تێدا دەكەن”.
ئاشكراشی كرد: ” لەنێو ئەوانەدا ناوی زیاتر لە 500 كرێكاری بیانی لەلامان تۆمار كراون لە هەردوو ڕەگەز، كە شموولی بیمە دەكەن و مۆڵەتی فەرمیان هەیە لە شوێنە جیاوازەكان كار دەكەن، وەك خواردنگە و بازاڕ و دووكان و فرۆشگا و ئاریشگاكان و شوێنە گەشتیارییەكان و هۆتێل و هتد..